سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت مه‌لای گه‌وره‌ی شیعه‌كان دژی هه‌ڵمه‌ته
له‌شـكریـیه‌كانی حكومه‌تی عێراق نیـیه بۆ تێـكشـكاندنی میلیشـیاكانی ئه‌و وڵاته.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌لسـسـتانی له شـاری نه‌جه‌فی پـیرۆزی باشوری عێراق، به‌ڕێز ئه‌لمالیكی بۆ په‌یامنێران دوا و گوتی هه‌میشه ئایه‌توڵڵا سـسـتانی گوتوویه‌تی كه پێـویسـته چه‌ك ته‌نها له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا بێت.
به‌ڕێز سـستانی به ده‌گمه‌ن به ئاشـكرا ده‌رده‌كه‌وێت و بۆ په‌یامنێرانیش نادوێت.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سـایه‌تیـیه هاوكاتی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته به‌سه‌ر بنكه‌ی به‌هێزی میلیشـسیا شیعه‌كان له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌دری پایته‌ختی به‌غدادا دوای كه‌وتنه‌گه‌ڕی ئاگربه‌ست.
شـایانی باسه شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق به پاڵپـشـتی ئه‌مریكا و چه‌كدارانی سه‌ر به مه‌لای شیعه‌ی توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در له گه‌ڕه‌كی ناوبراودا كه كۆتایی مانگی سێی ڕابردوو هه‌ڵـگیرسـابوو به سه‌دان كوژراوی لێـكه‌وتۆته‌وه.
له لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕازیبوونی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به ئاسـتی له‌شـكری هێزه‌كانی عێراق له هه‌ڵمه‌تی ئێستایاندا له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در و شاره‌كانی به‌سره و موسڵ.