هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ماشێنه‌كه‌ی له خاڵێـكی په‌ڕینه‌وه‌ی نێو غه‌ززه
و ئیسرائیل ته‌قانده‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی میلیـشیاكانی فه‌له‌سـتینی جیهادی ئیسلامی و شه‌هیده‌كانی ئه‌لئه‌قسـا كه دوو كۆمه‌ڵه‌ی چه‌كداری سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسن به‌رپـرسـیارێتیـیان به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه ئاشـكرا كرد.
جیهادی ئیسلامی گوتی لۆریـیه‌كه 4 ته‌ن كه‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ڵـگرتبوو به‌ڵام له به‌شی خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ئێرێزی سه‌ر به فه‌له‌سـتینـیـيه‌كان ته‌قیـیه‌وه. شـاهید حاڵه‌كان ده‌ڵێن پارچه‌ی ته‌قینه‌وه به‌ره‌و چه‌نده‌ها شـارۆچكه‌ی ده‌وروبه‌ری بڵاوبۆوه.
ڕادیۆی له‌شـكری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند هه‌لیكۆپـته‌رێـكی چه‌كداری ئیسرائیلی دركی به ماشێنه‌كه كرد كه چه‌كدارانی هه‌ڵـگرتبوو ته‌قه‌ی لێـكردن و ئه‌وانیش ته‌قه‌یان له سه‌ربازانی ئیسرائیل كرده‌وه له میانه‌ی هێرشه‌كه‌دا.
له‌شـكری ئیسرائیل ده‌ڵێت هیچ سه‌ربازێـك بریندار نه‌بووه.