ڕۆژی چوارشه‌ممه حكومه‌تی فه‌ره‌نسـا پـێشـوازی له ده‌سـتگیركردنی ڕێبه‌رێـكی باڵای ڕێـكخراوی تێرۆریستی ETA ی باسكی كرد.
شه‌وی سێشه‌ممه خافیێر لۆپـێز پێنا له شـاری بۆغدۆی باشوری فه‌ره‌نسـا ده‌سـتگیركرا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا لیسا بریانت له پاریسـه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت ڕاسته ئه‌م گورزه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه شـكستێـكی گه‌وره‌ی به‌م دوایـین كۆمه‌ڵه تێرۆریستیـیه‌ی ڕۆژئاوای ئه‌وروپایه گه‌یاندووه، وه‌لێ مانای ئه‌وه نیـیه كۆتایی‌یان پـێهاتووه.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی به كوردی ئاماده‌كردووه.
دره‌نگانێـكی سێشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی فه‌ره‌نسـا و ئیسـپانیا پـێـكه‌وه خافیێر لۆپـێز پێنایان ده‌سـتگیركرد كه یه‌كێـكه له باڵاترین ئه‌ندامانی ETA یه كۆمه‌ڵی تێرۆریستی باسـك كه به كوژرانی 800 كه‌س لۆمه ده‌كرێت له ماوه‌ی 40 سـاڵ هه‌ڵمه‌ت بۆ پـێـكهێنانی ده‌وڵه‌تێـكی سه‌ربه‌خۆ له چه‌ند به‌شی باكوری ئیسـپانیا و باشوری ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسـا. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن كرداری هاوبه‌ش له بۆغدۆ هه‌روه‌ها بوو به مایه‌ی ده‌سـتگیركردنی 3 كه‌سی دیـكه كه تاوانبارن به ئه‌ندامێتی له كۆمه‌ڵی توندڕه‌وی باسك.
كاربه‌ده‌سـتانی فه‌ره‌نسـا لۆپـێز كه هه‌روه‌ها به تێغیێ ناسـراوه، وه كه‌سایه‌تیـیه‌كی مێژوویی له ETA كه بۆ ماوه‌ی 20 سـاڵ له هه‌ڵـهاتندا بووه ناودێنن.
چوارشه‌ممه له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه په‌سـنی ده‌سـتگیركردنه‌كان ده‌دات، سه‌رۆك وه‌زیری فه‌ره‌نسـا ئه‌م كرداره هاوبه‌شه‌ی به نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوكاری نزیـك و كاریگه‌ر دژ تێرۆریزم نێوان پـۆلیسی فه‌ره‌نسـا و ئیسـپانیا ناوهێنا.
له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له شـاری سان سێباستیانی باسكی ئیسـپانیا قسه‌ی ده‌كرد، ڕۆژنامه‌وان و پـسـپۆڕ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی تێرۆریسـتی باسك گۆركا لاندابورو ده‌ڵێت ده‌سـتگیركردنی پـێنا كوده‌تایه‌ك بوو بۆ كاربه‌ده‌سـتانی فه‌ره‌نسـا و ئیسـپانیا.
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌م ده‌سـتگیركردنه وه‌ك كلیلێـك وابوو پـێنیا له پـشـته‌وه‌ی ئه‌و هێرشـه‌ی ETA بوو، هی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له پاركی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌درید له ده‌رنگانی 2006 و هه‌روه‌ها له په‌نا ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی ETA بوو بۆ شـكاندنی ئاگه‌ربه‌ستی یه‌ك‌لایه‌نه‌ی چه‌ند مانگان دواتری هات.
له چه‌ند مانگی ڕابردوو كۆمه‌ڵی باسك هێرشه‌كانی توندتر كرد و خه‌تابار ناسـراوه به كوشـتنی سیاسه‌تمه‌دارێـكی سۆشـیالیست دروست به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسـپانیا له مانگی سێ و بۆ كوژرانی پـۆلیسێـك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆمبیلێـكی بۆمبه‌كراو له هه‌فته‌ی ڕابردوو. ETA هه‌روه‌ها به‌رپـرسـیارێتی گرتۆته ئه‌سـتۆ بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی دی له نزیـك شـاری بلباو له باسكی ئیسـپانیا.
لاندابورو ده‌ڵێت ETA سیستمێـكی واشی هه‌یه كه به خێرا جێـگای ڕێبه‌ره‌كانی كه ده‌سـتگیر ده‌كرێن پـڕده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه هێشـتاش ده‌ست له هێرشان ده‌دات به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو لاواز بووه به هاوبه‌ری له‌گه‌ڵ 10 سـاڵی ڕابردوو، وه پاشه ڕۆژی ته‌نیا له‌وه‌دایه به تێـكڕایی ده‌ست له چالاكی تێرۆریسـتی هه‌ڵـگرێت.