Accessibility links

سیناتۆری ئه‌مریكایی ئێدوارد كه‌نه‌دی دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك ده‌بێت


سیناتۆر ئێدوارد كه‌نه‌دی كه‌ یه‌كێـكه‌ له‌ سـیناتۆره‌ دێرینه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه‌ دووچاری شێرپه‌نجه‌ی مێشك هاتووه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پـزیشـكه‌كان ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یان دا، واته‌ سێ ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی به‌ خێرایی سیناتۆر كه‌نه‌دی گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشـخانه‌ له‌ شـاری بۆستن.

ئێدوارد كه‌نه‌دی دوا برای سه‌رۆك جۆن كه‌نه‌دیـیه‌ كه‌ له‌ سـاڵی 1963 كوژرا. براكه‌ی تریشـیان سیناتۆر ڕۆبه‌رت كه‌نه‌دی له‌ سـاڵی 1968 دا كوژرا.

سه‌رۆك بوش و نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ر سێ كاندیده‌كه‌ی پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكاش هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هاوسـۆزی خۆیان بۆ ئه‌م سیناتۆره‌ دێرینه‌ی ئه‌مریكا ده‌ربڕی.

XS
SM
MD
LG