Accessibility links

هێزه‌كانی عێراق به‌ نێو گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدادا بڵاو ده‌بنه‌وه‌


هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌ گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدای پایته‌ختدا بڵاوبوونه‌وه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكریدا بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌دا كه‌ بنكه‌ی به‌هێزی چه‌كدارانی شیعه‌یه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هێزه‌كانیان ده‌سـتیان كرد به‌ هه‌ڵمه‌تی ئاشـتی له‌ هه‌وڵێـكدا بۆ سه‌قامگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژێـكی له‌شـكری ڕایگه‌یاند به‌ سه‌دان سه‌ربازی عێراقی به‌ به‌شه‌ جیاكانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا هیچ توندوتیژیـیه‌ك ڕووی نه‌داوه‌.

ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ به‌ گوێره‌ی ڕێـكه‌وتنی ئاگربه‌سـتی سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌یه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی عێراق و چه‌كدارانی شیعه‌ی سه‌ر به‌ مه‌لای توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در. سه‌رباری ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ جاروبار پـێـكدادان له‌ نێوان میلیشـیای شیعه‌ و هێزه‌كانی عێراق ڕووده‌دات.

XS
SM
MD
LG