كاربه‌ده‌سـتانی چین ده‌ڵێن كۆی ژماره‌ی مردووانی ئاكامی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی
هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌یشـته زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س، وه زۆربه‌یان له ناوچه‌ی سیچوان بوون. هه‌روه‌ها زیاتر له 247 هه‌زار كه‌سی تریش برینداربوون.
شـایانی باسه سیچوان چه‌قی بومه‌له‌رزه 7.9 پله‌كه بوو به پـێوه‌ری ڕێـخته‌ر. چین گوتوویه‌تی له‌وانه‌یه كۆی ژماره‌ی مردووان بگاته زیاتر له 50 هه‌زار.
ئه‌م ئاماره نوێـیه له كاتێـكدا دێت كه چین هه‌وڵ ده‌دات شوێن و په‌نا بۆ نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌س دابین بكات كه به‌هۆی كاره‌سـاته‌كه بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه. به هه‌زاره‌ها كه‌سی ناوچه‌ی سیچوانی وێرانبوو له ترسی ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌ی تری به‌هێز له ده‌ره‌وه ده‌نوون.
ده‌زگای چاودێری بومه‌له‌رزه‌ی نیشـتیمانی ئاگاداری داوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزی نێوان 6 تا 7 پله زۆر بووه. ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تری به‌و هێزه له‌وانه‌یه زیانی گه‌وره به ناوچه‌ی سیچوانی وێرانبوو بگه‌یه‌نێت.