Accessibility links

ئۆپـۆزیسیۆنی لوبنان پـێشـنیازی ڕێـكه‌وتنی قه‌ته‌ر پـشـتگوێ ده‌خه‌ن


وا دیاره‌ ئۆپـۆزیسـیۆنی لوبنانی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی حزبوڵڵا به‌ پـێشـنیازێـكی ناوبژیكارانی قه‌ته‌ری بۆ ڕزگاركردنی لوبنان له‌ قه‌یرانی سیاسی ڕازی نه‌بووه‌.

چاوه‌ڕێ ده‌كرا ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆنی لوبنان وه‌ڵامی پـێشـنیازی قه‌ته‌ریان داباوه‌، به‌ڵام له‌ جیاتی‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی كورتیان بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا پـێ له‌سه‌ر داواكانی ئێستایان داده‌گرنه‌وه‌.

یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیری قه‌ته‌ر پـێشـنیازی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكێـك و حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی بۆ لوبنان كرد. ئه‌و پـێشـنیازی حكومه‌تێـكی 30 وه‌زیری دا كه‌ ده‌یان هی ئۆپـۆزیسـیۆن بن. ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌ڵێت یه‌ك له‌سه‌ر سێی پـۆسته‌كانی كابینه‌ی لوبنانی ده‌وێت.

له‌وه‌تای ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه‌ قه‌ته‌ر میواندارێتی وتووێـژه‌كانی نێوان نه‌یاره‌ سـیاسـیـیه‌كانی لوبنانی كردووه‌ به‌ ئامانجی دورخسـتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ نه‌یاره‌كان له‌ شـیانی شه‌ڕێـكی ناوخۆ.

كێشمه‌كێشی سـیاسی له‌ لوبنان كارێـكی وایكردووه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌وه‌تای مانگی یازده‌وه‌ بێ سه‌رۆك بمێنێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG