Accessibility links

مێزگردێـك سه‌باره‌ت به‌ وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له‌ ئه‌نجومه‌نی ئابوری جیهانی له‌ میسر


سه‌رۆك بوش له‌ میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا له‌ دانیشتنی ده‌سـتپـێكی ئه‌نجومه‌نی ئابوری جیهانی له‌ شه‌رم ئه‌لشێخی وڵاتی میسر جه‌ختی له‌ چه‌ند خاڵێـك كرده‌وه‌، له‌وانه‌ مه‌سه‌له‌ی ئابوری و هه‌ڵئاوسـانی ئابوری، داوای ئه‌وه‌شی كرد وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بایه‌خ به‌ مه‌سه‌له‌ی بازاڕی ئازاد بده‌ن به‌ هه‌ر ئاسـتێـك بێت.

وه‌ك لایه‌نی سـیاسیش داوای له‌ ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌ب كرد ڕیفۆرمی دیموكراسی له‌ كۆمه‌ڵگاكانیاندا بكه‌ن و ئازادی زیاتری سـیاسیـیانه‌ بڕه‌خسێنن. هه‌ر له‌ میانه‌ی ئه‌و وتاره‌یدا سه‌رۆك بوش داوای له‌ وڵاتانیش كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هاوهه‌ڵوێست بن بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ ئێران له‌وه‌ی بـبێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌شیدات بۆ زیاتركردن و فراوانكردنی كاریگه‌ریـیه‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح سه‌باره‌ت به‌م لـێدوانانه‌ی سه‌رۆك بوش مێزگردێـكی بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ سـازكرد:
دكتۆر جه‌بار قادر، شـاره‌زای كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، ڕۆژنامه‌نووس و لێـكۆڵه‌ره‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 21:30 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG