هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی ڕاگه‌یاندنی بیانی له شــاری نیویۆرك FPA كه دێرینترین ڕێـكخراوی میدیایه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاهه‌نگێـكی تایبه‌تی بۆ 90 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی خۆی سـازدا. له‌م مه‌راسیمه‌دا خه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌سه‌ر پـێـنج ڕۆژنامه‌واندا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دابه‌شكران، یه‌كێـك له‌و پـێـنج كه‌سه ڕۆژنامه‌وانه ڕۆژنامه‌نووس مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید بوو كه هه‌ر له هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا بڕوانامه‌ی ماسـته‌ری له بواری ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌رگرت.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا
میوانداری كردووه.
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید هه‌روه‌ها باس له بنه‌ماكانی كاری ڕۆژنامه‌نووسی ده‌كات، ده‌ڵێت یه‌كه‌م شت ده‌بێت ڕۆژنامه‌نووس ڕاستگۆبێت له‌گه‌ڵ خۆیدا و بزانێت بۆچی ده‌بێت به ڕۆژنامه‌نووس، ده‌شڵێت ڕۆژنامه‌نووس ئه‌وه نیـیه هه‌رچی هات به خه‌یاڵیدا بینووسیت به‌ڵـكو ڕۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه زانیاری له خه‌ڵـك وه‌ربگرێت و به شێوه‌یه‌كی سـاده و باشتر دایـبڕێژێت كه خه‌ڵـك لێی تێبگات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11:52 خوله‌كه.