سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی به‌ڵێنی سه‌پاندنی قانونی له شـاری موسڵی
باكوری عێراق دا كه خۆی تیایدا سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كان ده‌كات بۆ تێـكشـكاندنی تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده له عێراقدا.
به‌ڕێز ئه‌لمالیكی ڕایگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت كۆتایی به ناڵاندنی دانیشـتووانی موسڵ بهێنێت.
سـاڵی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق تێرۆریسـتانی ئه‌لقاعیده‌یان له ناوچه‌كانی به‌غدا و پارێزگای ئه‌نبار ڕاو نابوو تۆڕی ئه‌لقاعیده سه‌رله‌نوێ له شـاری موسڵ خۆیان پـێـكهێنابۆوه.
له لای خۆیه‌وه سـوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری موسـڵ هێزه‌كانی عێراق تێرۆریسـتێـكی ئه‌لقاعیده‌یان ده‌سـتگیركرد و 6 گومان لێـكراوی تریشـیان ده‌سـتگیركردبوو.
له‌وه‌ته‌ی ده‌سپـێكی هه‌ڵمه‌ته‌كانی شـاری موسـڵ له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه هێزه‌كانی عێراق زیاتر له 500 چه‌كداری گومانباریان ده‌سـتگیركردووه.
له شـاری به‌غدای پایته‌ختیش چه‌كداران هێرشـیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبیلێـك كه كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی ئێرانی تیادا بوو، ده‌رئه‌نجام 3 ئێرانی و شـۆفێره عێراقیـیه‌كه‌یان برینداربوون.
ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به وڵات له ئێران وه‌باڵی ئه‌و هێرشه‌ی خسـته ئه‌سـتۆی له‌شـكری ئه‌مریكاوه، به‌ڵام ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری گوته‌بێژی سوپای ئه‌مریكا له به‌غدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و تۆمه‌تانه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاسـتیـیان نیـیه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق له شـاری موسڵ، ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:43 خوله‌كه.