دوای سه‌ردانێـكی سێ ڕۆژی بۆ ئیسرائیل سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج
بوش گه‌یشته وڵاتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌به‌ده‌ری نرخی نه‌وت كه زیانی به ئابوری وڵاتانی ڕۆژئاوا گه‌یاندووه.
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵای عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه سـازبدات له كێڵگه‌ی تایبه‌تی شـا عه‌بدوڵڵا له ده‌ره‌وه‌ی ڕیاضی پایته‌خت.
پـێشبینی ده‌كرێت له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز بوش داوا له عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه بكات به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكه‌ن له‌پـێناو یارمه‌تی ئابوری لاواز به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری نرخی نه‌وت. له مانگی یه‌كی ڕابردوودا هه‌مان داواكاری خرابووه ڕوو به‌ڵام ڕه‌تكرابۆوه.
شـایانی باسه وڵاتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پـێـنجی نه‌وتی ده‌رنه‌هێنراوی جیهانی هه‌یه و له سه‌دا 14 ی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌كڕدرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز بوش بۆ یادكردنه‌وه‌ی 75 سـاڵ تێپه‌ڕبوونه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی فه‌رمی نێوان ئه‌مریكا و سعودیـیه.
ڕۆژی هه‌ینی كۆشـكی سـپـی له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه هه‌ردوو وڵات چه‌ندین ڕێـكـه‌وتنیان مۆر كردووه بۆ پاراسـتنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و پـشـتیوانی بۆ هاوكاری له بواری ناوه‌كی سڤیڵدا و شه‌ڕی دژ به تێرۆر و پته‌وكردنی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌كی كۆمه‌ڵـكوژ له جیهاندا.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ سعودیـیه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـكات ستێرنز له ڕیاضه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان خه‌ڵه‌فی زێباری و ئه‌حمه‌د بارزانی به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.