ئاژانسی هه‌واڵه‌كه‌نی فه‌رمی چین ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تری به‌هێز له نزیـك چه‌قی
بوله‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داوه، هاوكاتیش ده‌سه‌ڵاتداران ئاماژه به زیادبوونی زیانه گیانیـیه‌كان ده‌ده‌ن.
ئاژانسی ژینوا ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی 5.9 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی Lixian داوه و بۆته مایه‌ی هه‌ره‌سهێنانی زه‌مینی و به‌ردی به‌رزایـیه‌كان و پاشـان بڕینی ڕێـگاكان و ژێركه‌وتنی چه‌ندان ماشێن.
ئه‌م دوا بومه‌له‌رزه‌یه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك كۆسپی خستۆته به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان و به‌هاناچوون، هاوكاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هه‌ر كاتژمێرێـك شانسی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سـانی زیندوو له ژێر داروپه‌ردوی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی یه‌كه‌مدا كه‌م ده‌بێته‌وه.
تیمه‌كانی به‌هاناچوونی بیانی ده‌گه‌نه چین بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و 130 هه‌زار سه‌ربازه‌ی كه له ناوچه زیان لـێـكه‌وتووه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی تیمێـكی ژاپـۆنی ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشتوون و ژماره‌یه‌كی تریشیان به‌ڕێوه‌ن.
هه‌روه‌ها تیمه‌كانی به‌هاناچوون له ڕوسیا و كۆریای باشور و سنگافوریش به‌ره‌و چین به‌ڕێكه‌وتوون.
كاربه‌ده‌سـتان له ناوچه‌ی سیچوان، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زۆرترین زیانی به بومه‌له‌رزكه لێـكه‌وتووه، ئێسـتا ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشـتۆته زیاتر له21 هه‌زار كه‌س.