Accessibility links

جۆن مه‌ككه‌ین پـێشبینی ده‌كات شه‌ڕی عێراق له‌ 2013 دا بـبرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بـبێت به‌ سه‌رۆك


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ شـاری كۆلومبس سـتانی ئۆهایۆ به‌ڕێز مه‌ككه‌ین كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بـبێت به‌ كاندیدی كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵـبـبژێردرێت ئه‌وا وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌تا كۆتایی ماوه‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی له‌ سـاڵی 2013 دا سه‌ركه‌وتن له‌ عێراقدا به‌ده‌ست‌ده‌هێنێت.

به‌ڕێز جۆن مه‌ككه‌ین گوتی هه‌تا ئه‌و كاته‌ عێراق ده‌بێت به‌ دیموكراسـیه‌تێـكی كاریگه‌ر هه‌رچه‌نده‌ كه‌مێـك توندوتیژی هه‌ر ڕووده‌دات.

هه‌روه‌ها پـێشـبینی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ كاریگه‌رێتی تالیبان له‌ ئه‌فغانسـتاندا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆی هاوكاری وڵاتی پاكسـتان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت به‌ په‌یڕه‌ویـكردنی سه‌ركه‌وتوویانه‌ی شێوازه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌ تێرۆر له‌ ناوچه‌كانی خێڵه‌كانی پاكسـتان و ئوسامه‌ بن لادنی سه‌رۆكی تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ یان ده‌سـتگیر ده‌كرێت یان ده‌كوژرێت.

XS
SM
MD
LG