Accessibility links

دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌ڵێت پـشـتیوانی جۆن ئێدواردس بۆ باراك ئۆباما گرنگی خۆی هه‌یه‌


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ شـاری گراند ڕاپـیدسی ویلایه‌تی میشیگن كاندیدی پـێشـووی دیموكرات جۆن ئێدواردس پـشـتیوانی خۆی بۆ سـیناتۆر باراك ئۆباما ڕاگه‌یاند و به‌ باشترین كاندیدی ناوزه‌دكرد كه‌ ده‌توانێت سـاڕێژی جیاوازیـیه‌كانی چینایه‌تی ناو وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له‌ زانكۆی نیویۆرك له‌ وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌ڵێت گرنگی ئه‌م پـشـتیوانیـیه‌ له‌وه‌دایه‌، یه‌كه‌م جۆن ئێدواردس كه‌سایه‌تیـیه‌كی ناسراوه‌ له‌ ئه‌مریكا چونكه‌ له‌ سـاڵی 2004 دا پاڵێوراوی حزبی دیموكرات بوو بۆ جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دووه‌م كاتێـك له‌ 30 ی مانگی یه‌كدا خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ به‌رایی‌یه‌كاندا كشـانه‌وه‌ سێهه‌م كه‌س بوو له‌ دوای باراك ئۆباما و هێله‌ری كلنتن، ئێستا 19 ده‌نگی هه‌یه‌ و ده‌توانێت داوایان لێبكات پـشـتیوانی له‌ باراك ئۆباما بكه‌ن.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:46 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG