به‌ربژاری پـێشـووی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جۆن ئێدواردس پـشـتیوانی خۆی بۆ باراك ئۆباما ده‌ربڕی له‌پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی كاندیدێتی دیموكراته‌كان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز جۆن ئێدواردس له شـاری گراند ڕاپـیدسی سـتانی میشـیگن بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند كه به‌ڕێز ئۆباما باشـترین كاندیده بۆ سـاڕێژكردنی جیاوازیـیه‌كانی چینایه‌تی.
شـایانی باسه هه‌ژاری چه‌قی بابه‌ته‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی جۆن ئێدواردس بوو كه له مانگی یه‌كی ڕابردوودا وازی له ڕكه‌به‌ری هێنا پاش هیوابڕان له به‌ده‌سـتهێنانی كاندیدێتی.
هه‌رچه‌نده به‌ڕێز ئێدواردس په‌سنی هێله‌ری كلنتنی ڕكه‌به‌ری ئۆبامای دا، به‌ڵام گوتی كاتی ئه‌وه هاتووه دیموكراته‌كان له ده‌وری یه‌ك كاندید یه‌كبگرن بۆ به‌زاندنی جۆن مه‌ككه‌ین كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بـبێت به كاندیدی كۆماریـیه‌كان.