سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گۆردن بڕاون ده‌ڵێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به نیازه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌یی ته‌نگه‌تاوی له ئاسـیا سـازبدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی مرۆیی په‌ره‌سه‌ندووی بورما كه به‌هۆی زریانی نارگیزه‌وه قه‌وماوه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌گه‌ری مانگانه‌یدا به‌ڕێز بڕاون بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون به نیازه له‌گه‌ڵ وڵاته پهخشێنهرهكاندا و ئه‌ندامانی دامه‌زراوی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا كه بورما تیایدا ئه‌ندامه كۆبوونه‌وه سـاز بدات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌ڕێز بان له نیویۆرك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بورما و وڵاتانی دراوسێی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی ئه‌نجام دا. پاش كۆبوونه‌وه‌كه گوتی ئه‌وان وتووێـژیان ده‌رباره‌ی به‌سـتنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ر ئاسـتی به‌رز كردووه بۆ به‌خشین كۆمه‌ك و یارمه‌تی به لێقه‌وماوانی زریانه‌كه‌ی بورما.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی بورما گوتیان ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌كان گه‌یشـتۆته 43 هه‌زار كه‌س. كاربهدهسـتانیش ده‌ڵێن به‌هۆی نه‌خۆشی و برسێتی ڕه‌نگه ژماره‌كه بۆ زیاتر له 100 هه‌زار به‌رز بـبێته‌وه. خاچی سووریش ده‌ڵێت له‌وانه‌یه 2.5 ملیۆن كه‌س له ئاكامی زریانه‌كه زیانیان پـێـگه‌یشـتبێت.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵـكی لێقه‌وماوی بورما هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئالێكس ڤیلاریال له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رۆن كۆربێن له بانكۆكی پایته‌ختی تایلاندوه ڕاپـۆرتیان ناردووه و هاوكارانمان ناسكه زاده و سمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌یان كردوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.