به مه‌به‌ستی ناوبژیوانیكردن و كۆتایی هێنان به شه‌ڕی نێوان میلیشـیاكانی حزبوڵڵا و
میلیشـیاكانی لایه‌نگری حكومه‌تی لوبنانی شـاندێـكی ئاست به‌رزی كۆمكاری عه‌ره‌بی گه‌یشـتۆته لوبنان.
بڕیاره شـاند‌ی ناوبراو ڕۆژی چوراشه‌ممه له به‌یرووت له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی حكومه‌تی لوبنانی و هه‌روه‌ها ئۆپـۆزیسـیۆن به ڕابه‌رایه‌تی حزبوڵڵا كۆبـبێته‌وه.
چه‌كدارانی حزبوڵڵای لوبنانی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا شه‌ڕێـكی ئاینزایی دژواریان به‌رپا كرد. هاوكات حكومه‌تی لوبنانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌باڵی ئه‌و یاخیبوونه‌ی حزبوڵڵا له لوبنان ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی ئێران و سـوریا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ستیفن هادلی گوتی واشـنتن به‌نیازه فشار له‌سه‌ر ئێران و سوریا چڕ بكاته‌وه و داواشی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد كه ئه‌وانیش هه‌مان هه‌ڵوێست له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگرن.