Accessibility links

سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری به‌ڵێن ده‌دات به‌وه‌ی هه‌رگیز چۆك بۆ حزبوڵڵا دانه‌دات


ڕابه‌ری زۆرینه‌ی نێو په‌رله‌مانی لوبنانی سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری گروپی حزبوڵڵای لوبنانی به‌ هه‌وڵدانی بۆ سه‌پاندنی توانای خۆی به‌ هاوكاری ئێران و سوریا تاوانبار كردووه‌. هه‌روه‌ها ناوبراو به‌ڵێنیشی دا هه‌رگیز چۆك بۆ گروپی میلیشـیای شیعه‌كان دانه‌دات.

له‌ میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌یرووت سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری گوتی حزبوڵڵا به‌ فه‌رمانی سوریا و ئێران كار ده‌كات، وه‌ ده‌ڵێت حزبوڵڵا لوبنانی ده‌وێت بڕیاردانی حكومه‌تی هاوبه‌ندی لوبنانی كه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه‌ پـشـتگیری ده‌كرێت بدرێته‌ ده‌ستی سوریا و ئێران و ئه‌وان بڕیار بۆ لوبنان بده‌ن.

XS
SM
MD
LG