Accessibility links

وێڕای مۆركردنی ئاگربه‌ست شه‌ڕ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدا به‌رده‌وامه‌


لێپـرسـراوانی عێراقی ده‌ڵێن له‌ میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادانی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی نێوان له‌شكری ئه‌مریكایی و میلیشیاكان له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در له‌ به‌غدا به‌لای كه‌م 11 میلیشیا كوژراوه‌ و 19 ی تریش برینداربوون.

له‌شـكری ئه‌مریكایی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ی پـشتڕاست كرد كه‌ 3 چه‌كدار له‌ ڕووداوی جیادا كوژراون.

وێڕای مۆركردنی ئاگربه‌ستێـك ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌ ئاینزا كه‌چی شه‌ڕ و پـێـكدادان له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در هه‌ر به‌رده‌وامه‌. چه‌كدارانی موقته‌دا له‌ گه‌ڕه‌كی ناوبراودا چالاكن.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌شـكری ئه‌مریكایی ڕایگه‌یاند سه‌ربازانی ئه‌مریكایی 3 چه‌كداریان له‌ شه‌وی پـێـشـتردا كوشـتبوو، ئه‌وانه‌ی په‌لاماری هێزێـكی گه‌ڕۆكی ئه‌مریكایی‌یان له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در دابوو.

له‌ پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له‌ میانه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند ئامێز له‌دژی یاخیبووان له‌ شـاری موسڵ له‌ باكوری عێراق هێزه‌كانی پـۆلیسی عێراقی به‌ ده‌یان گومان لێـكراویان ده‌سـتگیركردووه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ په‌رله‌مانتارانی عێراقی گوت هه‌ڵمه‌ته‌ له‌شـكریـیه‌كه‌ سه‌رجه‌م پارێزگای موسـڵ ده‌گرێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG