دوو ده‌سه‌ڵاتداری پـێشووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له عێراق كاریان كردووه تۆمه‌تیان ئاڕاسـته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردووه سه‌باره‌ت به پـشتـگوێ‌خستنی گه‌نده‌ڵی له ناو به‌رزترین ئاسـتی حكومه‌تی عێرقدا.
دوو كارمه‌ندی پـێشـووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌م تۆمه‌ته‌یان له‌به‌رده‌م سیناتۆرانی سه‌ر به دیموكراته‌كان خسـته ڕوو.
ئارثه‌ر برێنـنان كه یه‌كێـكه له‌و دوو كارمه‌نده ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كارێـكی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌كردووه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا، ئه‌ویش بۆ خۆلادان له تێـكچوونی په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا.
جه‌یمس ماتـتێـڵ كه كارمه‌ندی دووهه‌مه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش به چاوپـۆشین له گه‌نده‌ڵی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات له ڕێـگه‌ی بێ باكی و گوێنه‌دان یان بۆ مه‌به‌ستی سـیاسی.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆم كه‌یسی به ده‌نگی ئه‌مریكا گوت ئه‌و قسـانه ڕاست نیـیه. گوتیشی واشـنتن زۆر به ڕژدی مه‌سه‌له‌كه‌ی وه‌رگرتووه و ماوه‌یه‌كی درێژیشه بۆ نه‌هێشـتنی له‌گه‌ڵ عێراقیـیه‌كاندا كار ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دێبرا ته‌یت له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان حه‌یده‌ر كه‌ریم و سه‌ڵاحی پـیرۆتی به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:36 خوله‌كه.