وڵاتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه وه‌باڵی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێت هه‌وڵی كوده‌تای ئه‌م دوایـیه‌ی
ناو لوبنانی خسته ئه‌سـتۆی ئێرانه‌وه، داواشی له وڵاتانی هه‌رێمه‌كه كرد كه ده‌سـتێوه‌ردانی له كاروباری سیاسی لوبناندا نه‌كه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه به‌ڕێز سـعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه پـشـتیوانی ئێران بۆ توندوتیژی له لوبناندا ڕه‌نگه زیان به په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسلامیدا بگه‌یه‌نێت. ئێران و سوریا ناسراون به دابینكردنی پـشتیوانی بۆ كۆمه‌ڵی حزبوڵڵای شیعه.
ئه‌م گوتانه‌ی به‌ڕێز ئه‌لفه‌یسه‌ڵ له‌و ده‌مه‌دا دێته كایه‌وه كه سـوپای لوبنانی ڕایگه‌یاندبوو هێز به‌كارده‌هێنێت بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی نێوان میلیشـیاكانی لایه‌نگری حكومه‌ت و هێزه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن كه حزبوڵڵا ڕابه‌رایه‌تیـیان ده‌كات.
هه‌تا ئێسـتا سوپای لوبنان خۆی دوره‌په‌رێز له توندوتیژی ڕاگرتبوو ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له به‌یرووت هه‌ڵـگیرسـا و پاشـان به شـوێنه‌كانی تری وڵات‌دا بڵاوبۆوه. ده‌رئه‌نجام به‌لای كه‌م 62 كه‌س كوژران و 200 كه‌سی تریش برینداربوون.