ده‌سـه‌ڵاتدارانی له‌شـكری بورما فشاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕێـپـێدان بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی
كارمه‌ندانی فریاگوزاری بۆ به‌هاناچوونی هه‌وڵه‌كانی دوای زریانه‌كه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
له تێبینی‌یه‌كانیان كه ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمی "New Light of Myanmar" بڵاوكرایه‌وه، جێـگری ئه‌دمیراڵ سۆی ثین گوتی بورما هێشـتا پـێویستی به كارمه‌ندانی فریاگوزاری شـاره‌زا نیـیه.
ئه‌دمیراڵه‌كه گوتی پـێداویستی خه‌ڵـكی له ئاكامی زریانی وێرانكه‌ری نێرگیس كه 62 هه‌زار كوژراو و یان دیار نه‌ماوی لێـكه‌وتۆته‌وه به گوێره‌ی توانا به‌جێ هێنراون.
دڵـنیگه‌رانی كۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی زیادی كردووه له به‌رامبه‌ر ڕێبه‌رانی له‌شـكری بورما و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ كاره‌سـاته‌كه.
حكومه‌تی بورما ده‌ڵێت 31 هه‌زار و 900 كه‌س له ئاكامی زریانه‌كه كوژراون و نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سی دیكه دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌و كاره‌سـاته‌ش هێشـتا دیار نه‌ماون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌زه‌نده ده‌كات نزیكه‌ی ملیۆنێـك خه‌ڵـكی له بورما پـێویسـتیان به یارمه‌تی ده‌سبه‌جێ هه‌بێت.