ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێن ته‌نها له یه‌ك شـاری ناوچه‌ی سیشوانی
باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌یاندا زیاتر له 18 هه‌زار كه‌س له ژێر داروپه‌ردوی ئه‌و شوێنانه‌دا گیریان خواردووه كه به بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه داڕمان، هه‌روه‌ها گیان له‌ده‌سـتدانی 3600 كه‌سیشی لێ پـشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
ئاماری نوێی زیانه گیانیه‌كانی شـاری میانیانگ ژماره‌ی قوربانیانی ئاكامی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چینی گه‌یانده 12 هه‌زار كه‌س.
شـاری میانیانگ نزیـكی شاری وێنسیشوانه كه چه‌قی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی ڕۆژ دووشه‌ممه بوو، ئه‌وه‌ی به پـێوه‌ری ڕه‌خته‌ر گوڕه‌كه‌ی 7.9 بووه. ئه‌مه‌ش به خراپـترین بومه‌له‌رزه داده‌نرێت كه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵـدا له چینی دابێت.
له شـاری وێنسیشوانیش كه ژماره‌ی دانیشـتووانی زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سه زیانێـكی ئێجگار زۆری لێـكه‌وتووه و تا ئێسـتا ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌كانی به ته‌واوی نه‌زانراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و ده‌ستبه‌كاربوونیان ورده ورده ژماره‌ی قوربانیـیه‌كان ئاشـكرا ده‌بێت.
زیاتر له 50 هه‌زار سه‌رباز ڕه‌وانه كراون بۆ به‌هانا چوون و یارمه‌تیدان له ده‌رهێنانی هه‌زاران كه‌س كه له ژێر باڵه‌خانه و خوێندنگه‌كاندا گیریان خواردووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 2 هه‌زار كه‌سیش له شـاری میانزوو گیانیان له ده‌ستـداوه و 4800 كه‌سی تریش له ژێر شوێنه داڕماوه‌كاندان.
ئاژانسی ژینوا ده‌ڵێت كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن له شـاری دووژیانگیان 60 ته‌رمیان له ژێر باڵه‌خه‌نه‌ی خوێندنگه‌یه‌كی داڕماودا ده‌رهێناوه‌ته‌وه، بڕوا ده‌كرێت نزیكه‌ی 900 خوێندكار له ژێر ئه‌و خوێندنگه‌یدا بن.
له ناوچه‌ی بیشوانیش ده‌سڵاتداران مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌سیش له‌وێ گیانیان له ده‌سـتدابێت، به‌ڵام به‌هۆی هه‌رسهێنانی به‌ردی به‌رزایـیه‌كان بۆ سه‌ر ڕێـگای ئه‌و شـاره كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن نه‌یانتوانیـیوه بگه‌نه ئه‌و ناوچه‌یه.