Accessibility links

له‌ ئاكامی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ چین چه‌ند هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن


ده‌زگای میدیای ده‌وڵه‌تی چین مه‌زه‌نده‌ ده‌كات له‌ ئاكامی بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌وه‌ی دای له‌ هه‌رێمی سیشوان له‌ باشوری ڕۆژئاوای وڵات له‌ نێوان 3 تا 5 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتدابێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی ژینوا ده‌ڵێت پـێشبینی ده‌كرێت به‌لای كه‌م 10 هه‌زار هاوڵاتی چینیش برینداربووبن.

هاوكات ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵیـیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ دوو خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی به‌سه‌ر 900 خوێندكاری منداڵ ڕماوه‌ و چاره‌نووسیان ئاشـكرا نیـیه‌ و هیچ زانیاریـیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ئارادا نیـیه‌.

ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ژینوا ده‌ڵێت هه‌واڵی كوژرانی 107 كه‌س له‌ ناوچه‌كانی سیشوان و گانسو و هه‌روه‌ها یونان پـشـتڕاست كراون.

هو ژینتاوی سه‌رۆكی چین فه‌رمانی داوه‌ له‌پـێناو كۆمه‌كـكردن و به‌هانا چوونی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێـك بخرێته‌ گه‌ڕ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی وڵات وێن زیباوی سه‌رۆك وه‌زیری ڕه‌وانه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری بكات.

XS
SM
MD
LG