Accessibility links

ڕاپـۆرتی كۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان


هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه‌ بۆ تیشـك خسـتنه‌ سه‌ر ڕاپـۆرته‌كه‌ی كۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌وانان له‌ هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقدا. سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:

ڕۆژنامه‌وانی كه‌ له‌ زۆربه‌ی جیهاندا به‌ ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م داده‌نرێت پـێـكهاته‌یه‌كی گرنگی ڕه‌خسـاندنی زه‌مینه‌ی دیموكراسیـیه‌ له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵـگایه‌كدا.

یه‌كێـك له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ركیـیه‌كانی میدیاش گه‌یاندنی زانیاریـیه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌ به‌ خه‌ڵـك تا بـبێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌ به‌ها بۆ خه‌ڵـك و بتوانن له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و زانیاریـیانه‌ به‌شـداریـیه‌كی بابه‌تیـیانه‌یان هه‌بێت له‌ بڕیاره‌ گرنگ و چاره‌نووسـسازه‌كاندا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 13:20 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG