ڕۆژی هه‌ینی چه‌كدارانی حزبوڵڵا ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕۆژئاوای به‌یرووتدا گرت، ئه‌مه‌ش له
نێوه‌ندی ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه تایفیـیانه‌ی كه جارێـكی دیكه ئاژاوه و پـشێویـیه‌كانی له چه‌شنی شه‌ڕی ناوخۆی 20 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ری بۆ ئه‌و شـاره گه‌ڕانده‌وه.
له ئه‌نجامی سێ ڕۆژ له شه‌ڕ و پـێـكدادانی نێوان میلیشـیاكانی حزبوڵڵا و چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی لوبنان كه ئه‌مریكا پـشـتیوانیان لێده‌كات به لایه‌نی كه‌م 13 كه‌س كوژراون و زیاتر له 20 كه‌سی تریش برینداربوون.
میلیشـیاكانی حزبوڵڵا كه سوریا و ئێران پـشـتیوانیان لێده‌كه‌ن به‌ربه‌سـتیان له‌و ناوچانه داناوه كه پـێشـتر قه‌ڵای موسڵمانه سوننه‌كان بووه. هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی (ئه‌لموسـته‌قبه‌ل) ی ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتداری لوبنان سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریریان داخسـتووه و نووسـینگه‌كانی ڕۆژنامه‌كه‌شیان سووتاندووه.
ده‌مڕاسـتێـكی سه‌رۆك جۆرج بوش (گۆردن جۆندرۆ) گوتی كۆشـكی سـپـی زۆر نیگه‌رانه به‌و كارانه‌ی حزبوڵڵا، وه له پاڵ حكومه‌تی لوبناندا ده‌وه‌سـتێت.
به‌ڕێز بوش به نیازه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی بۆ میسر وتووێـژ سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه له‌گه‌ڵ فوئاد سه‌نیوره‌ی سه‌رۆك وه‌زیری لوبناندا بكات.