Accessibility links

ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ گه‌نده‌ڵی تاوانبار بكرێت ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌


سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر دادگایی بكرێت له‌سه‌ر كێشـه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌وا ده‌ست له‌كار ده‌كێشـێته‌وه‌.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دادی ئیسرائیل فه‌رمانێـكی دادگای ئاشـكرا كرد سه‌باره‌ت به‌ كه‌وتنه‌ گه‌ڕی لێـكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گوایه‌ له‌ میانه‌ی كاریدا وه‌كو شارداری ئۆرشه‌لیم و وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت به‌رتیلی له‌ بازرگانێـكی بیانی وه‌رگرتووه‌.

پاش ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی داد به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن نیشـتیمانی نكۆڵی له‌و تۆمه‌ته‌ كرد كه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار دۆلاری له‌ بازرگانی ئه‌مریكایی مۆریس تالانسكی وه‌رگرتبێت.

به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت گوتی بازرگانی ناوبراو پاره‌ی به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی شاردارێتی ئه‌و به‌خشیوه‌، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی پـرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه‌ی جێبه‌جێ كردبوو.

سه‌رۆك وه‌زیران ئێهود ئۆڵمه‌رت گوتیشی ئه‌گه‌ر دادپـرسی گشتی تاوانی به‌رتیل‌خواردنی ئاڕاسته‌ بكات ئه‌وا واز له‌ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌هێنێت و ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ قانون ئه‌وه‌ی لێ داوا ناكات.

XS
SM
MD
LG