ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێـكی زه‌مینی له باشوری
ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات 4 كه‌س كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی له ناوچه‌ی باتمان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه له‌و ده‌مه‌دا ڕوویدا كه ڕۆژی هه‌ینی پاسـێـكی بچووك به‌سه‌ر مینه‌كه‌دا ڕۆیشـتووه، ده‌شڵێن به لایه‌نی كه‌م 2 كه‌سی تریش برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌ناتۆلیای سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت دوو مینی تریش له هه‌ردوو ناوچه‌ی سیرت و بنگۆل ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاكامدا 4 سه‌رباز و پاسه‌وانێـكی گوند برینداربوون.
شـایانی باسه ته‌قینه‌وه‌ی مینی زه‌مینی له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به‌ربڵاوه، له‌و هه‌رێمه‌ی كه بۆ نزیكه‌ی 25 سـاڵ ده‌چێت سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له‌پـێناو ئۆتۆنۆمیدا ده‌جه‌نگێن. له ئاكامی ئه‌و ناكۆكیـیه پـتر له 30 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وانه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌لیل كایه له دیاربه‌كره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:26 خوله‌كه.