كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێن هێشـتا ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق
ده‌سـتگیر نه‌كراوه.
ئه‌وان ئه‌و هه‌واڵه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه له‌سه‌ر زمانی عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌فی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه له كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ته‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه و تیایدا گوتبووی ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسری له هێرشێـكدا له شـاری موسڵ ده‌ستگیركرا.
شـایانی باسه ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسری كه به ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجریش ناو ده‌برێت، سه‌ركردایه‌تی ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌كات له پاش كوژرانی میلیتانی ئوردنی ئه‌بو موصعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له هێرشێـكی ئاسـمانی ئه‌مریكا له سـاڵی 2006.
سـاڵی ڕابردووش هێزه‌كانی عێراق گوتیان ئه‌لمیسری له شه‌ڕێـكدا كوژراوه، به‌ڵام ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و تۆماركراوێـكی ده‌نگی ئه‌و میلیتانه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك میسریه‌ی بڵاوكرده‌وه.