ڕێبه‌ری زۆرینه له په‌رله‌مانی لوبنان داوای كۆتایی هێنان به توندوتیژی له به‌یرووت
كرد، ئه‌مه‌ش هاوكاتی ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه به لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س له شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان لایه‌نه سـیاسیـیه‌كاندا كوژران.
سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری له گوتارێـكدا كه له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه په‌خش كرا داوای له ڕێبه‌ری حزبوڵڵا حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا كرد چه‌ك و به‌ربه‌سـت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لابه‌رێت و ڕێی وتووێـژ بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سـیاسیـیه‌كانی لوبنان.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن قسه‌ی كرد و گوتی بڕیاری حكومه‌تی لوبنان بۆ لێـكۆڵینه‌وه له تۆڕی په‌یوه‌ندیـیه ئه‌لیكترۆنیـیه‌كانی حزبوڵڵا وه‌ك ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ وایه. گوتیشی حزبوڵڵا كاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به هه‌ر هه‌وڵێـكی حكومه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و تۆڕانه.
هه‌روه‌ها میشێل عۆنی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنیش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه قسه‌ی كرد و داوای له حكومه‌ت كرد بڕیاری نه‌هێشتنی تۆڕه‌كه‌ی حزبوڵڵا هه‌ڵبوه‌شێنـنه‌وه.
هاوكات شه‌ڕه ته‌قه له نێوان لایه‌نگرانی حزبوڵڵا و لایه‌نگرانی حكومه‌ت هه‌ڵـگیرسـا. كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆن نیشـانیان دا تانكه‌كانی له‌شـكری لوبنان به شه‌قامه‌كاندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و سه‌رباز و پـۆلیسی دژه ئاژاوه پاسه‌وانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله ئاربیجیش بیسـترا.
سه‌باره‌ت به‌م پـێـكدادانه‌ی لوبنان كه بۆ دوو ڕۆژه به‌یرووت و ناوچه‌ی دۆڵی بیقاعی گرتۆته‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئێدوارد یه‌رانیان له به‌یرووته‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان سمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:22 خوله‌كه.