كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێن له ئاكامی شه‌ڕ و پـێـكدادانی ڕۆژی
پـێنجشه‌ممه‌ی نێوان چه‌كدارانی شیعه و هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌دری به‌غدای پایته‌خت 7 كه‌س كوژران و به‌لایه‌نی كه‌م 20 كه‌سی تریش برینداربوون.
له‌وه‌ته‌ی مانگی ڕابردووه‌وه هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له شه‌ڕی سه‌ختی میلیشـیای شیعه‌ی لایه‌نگری مه‌لای توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در دان.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی به‌غدا و هه‌وڵه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ملیشیا شیعه‌كان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:16 خوله‌كه.