وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر تێرۆریزمی جیهانی بڵاوكردۆته‌وه و سه‌رله‌نوێ ئێران له سه‌روو لیسـتی" هه‌ره چالاكترین پـشتیوانان له تێرۆریزمی جیهاندایه."
دێـڵ ده‌یلی ڕێـكخه‌ری ئۆفیسی دژه تێرۆریزم له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تێبینی خۆی له‌سه‌ر ڕۆڵی ڕژێمی ئێرانی له پانتایی هه‌وڵه تێرۆریسـتیـیه‌كاندا ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت:
" ئێران كۆمه‌ك بۆ گروپه تێرۆریستیـیه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و حزبوڵڵای لوبنانی و میلیشـیاكانی بنكه له عێراق و هه‌روه‌ها بۆ چه‌كدارانی تاڵیبان له ئه‌فغانسـتان دابین ده‌كات. ئێران وێڕای به‌ڵێنی بۆ هاوكاریكردنی له ئارامكردنه‌وه‌ی عێراق كه‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به‌رده‌وامن له هاوكاریكردنی كوشـنده، له‌وانه كۆمه‌كی چه‌ك و مه‌شق و ڕاهێنان و پاره و ڕێنومایی بۆ هه‌ندێ گروپی میلیشـیای عێراقی دابین ده‌كات كه هێزه‌كانی ئاسایشی هاوپه‌یمان و عێراقی و هاوڵاتیـیانی سڤیلی عێراقی ده‌كه‌نه ئامانج."
به‌ڕێز ده‌یلی گوتی ئێران به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوریا كه ده‌وڵه‌تێـكی دیكه‌ی پـشتیوانكار له تێرۆریزمی هاوپه‌یمانی هاوكاریش له بنكۆڵـكردنی حكومه‌تی هه‌ڵـبژێردراوی لوبنانیدا ده‌كات.
هه‌روه‌ها سـیاسه‌تی ڕژێمی ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌ندامانی تۆڕی ئه‌لقاعیده ئه‌وانه‌ی هه‌نووكه له نێو ئێران‌دا ده‌ژین ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی نیگه‌رانی دیكه‌یه. به گوێره‌ی ڕاپـۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا " ئێران به درێژایی سـاڵی2007 نه‌یویست ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی تۆڕی ئه‌لقاعیده كه ده‌سـتگیری كردوون دادگایی‌یان بكات. هه‌روه‌ها ئاشـكراكردنی ناسـنامه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه پایه‌به‌رزانه‌ی ئه‌لقاعیده كه له ئێران ده‌سـتبه‌سه‌رن ڕه‌تكردۆته‌وه. هاوكات ئێران به‌رده‌وام به‌رهه‌ڵـستی چه‌ندان بانگه‌شه‌ی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سـتگیركراوانی ئه‌لقاعیده‌ی بۆ وڵاتانی خۆیان یان وڵاتی لایه‌نی سێهه‌م بۆ لێـكۆڵینه‌وه یان دادگایـیكردنیانی ڕه‌تكردۆته‌وه." هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه ده‌شڵێت ئێران " به‌رده‌وام نه‌یتوانیـوه كۆنتڕۆڵی چالاكیـیه‌كانی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده بكات ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی دوای هه‌ره‌سهێنانی ڕژێمی تاڵیبان له ئه‌فغانسـتان به‌ره‌و ئێران هه‌ڵهاتن."
سه‌رباری ئێران و سوریا، هاوكات وڵاتانی كوبا و كۆریای باكور و هه‌روه‌ها سـودان به ده‌وڵه‌تانی پـشتگیریكار له تێرۆریزم ده‌ستنیشـان كراون. ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت جگه له بوجه و چه‌ك و هه‌روه‌ها په‌ناگه‌ی بێ وه‌ی كه وڵاتانی پـشـتیوانكاران بۆ تێرۆریسـتانی دابین ده‌كه‌ن هه‌ندێ له‌و وڵاتانه " توانای به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كۆكوژیان هه‌یه كه ده‌شێت بكه‌وێته ده‌سـتی تێرۆریسـتانه‌وه." شـیانی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه تێرۆریسـتان چه‌كی كۆكوژیان به ده‌ستبكه‌وێت و به‌كاریبهێنن یه‌كێـكه له گه‌وره‌ترین گرفت و ئاسـته‌نگی ئاسایشی كه ڕووبه‌ڕووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌مڕۆدا ده‌بێته‌وه. ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا درێژه به سووربوونی خۆی ده‌دات تا ئه‌م وڵاتانه كۆتایی به پشـتگیریـیان له گروپه تێرۆریسـتیـیه‌كان ده‌هێنن.