Accessibility links

یه‌كه‌م كاروانی كۆمه‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ فڕۆكه‌ی ده‌گاته‌ بورما


یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ كه‌لوپه‌لی پـێداویسـتی بۆ قوربانیانی زریانی بورما ڕۆژی پـنجشه‌ممه‌ گه‌یشـته‌ ئه‌و وڵاته‌ی له‌شـكر تیایدا فه‌رمانڕه‌وایه‌ كه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی خۆراك و ئاوی خواردنه‌وه‌ و ده‌رمان ده‌كه‌ن.

به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پـشـتڕاستی كرد كه‌ فڕۆكه‌كه‌ پاش دواكه‌وتن له‌ ئیتاڵیاوه‌ گه‌یشت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سێ فڕۆكه‌ی پـڕ له‌ پـێداویسـتی تر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ بگه‌ن.

زۆر له‌ ئه‌ندامانی تیمه‌ بچوكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ن بۆ چوونه‌ نێو وڵاته‌كه‌وه‌. ناردنی پـێـدوایستی بۆ ناو بورمای ژێر حكومڕانی له‌شـكری زۆر سه‌خت بووه‌. حكومه‌تی بورما زۆر هه‌وڵه‌كانی ناردنی فڕۆكه‌كانی دره‌نگ كرد و ڤیزای ده‌رنگ ده‌دا به‌ كارمه‌نده‌كان.

پـێشـتر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ وا بڕیار بوو بورما ڕازی بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕواته‌ ئه‌وێ بۆ گه‌یاندنی پـێداویستی بۆ ناو وڵاته‌كه‌، به‌ڵام بارودۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌ باڵوێزی ئه‌مریكا بۆ تایله‌ند ئێرك جۆن گوتی ئه‌و نازانێت بڕیاره‌كه‌ مۆر كراوه‌ یان ته‌نها به‌ هه‌ڵه‌ له‌یه‌ك تێـگه‌یشـتبوون.

تا ئێسـتا ژماره‌ی مردووه‌كان به‌هۆی ئه‌و زریانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ گه‌یشـتۆته‌ 22 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆی هه‌یه‌ به‌ره‌به‌ره‌ ژماره‌كه‌ بگاته‌ نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س.

XS
SM
MD
LG