Accessibility links

خۆپـیشـانده‌رانی سه‌ر به‌ ئۆپـۆزیسیۆن و لایه‌نگرانی حكومه‌ت له‌ لوبنان به‌یه‌كدا ده‌ده‌ن


له‌و ده‌مه‌ی مانگرتن جموجۆڵی له‌ به‌شی زۆری به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ئفلیج كرد، هاوكات هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆنی لوبنانی به‌ ڕابه‌رایه‌تی حزبوڵـڵا له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی حكومه‌تی لوبنانی ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا پـشـتگیری ده‌كات به‌یه‌كداچوون.

ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵـیـیه‌كان ئاماژه‌ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی له‌ ئاكامی هاویشتنی نارنجۆكێـك بۆ نێو قه‌ره‌باڵغی خۆپـیشـاندانه‌كه‌ 2 سه‌رباز و هه‌روه‌ها 3 هاوڵاتی به‌ سـووكی برینداربوون.

له‌پـێناو ڕێگرتن له‌ ڕوودانی شه‌ڕوپـێـكدادان له‌ میانه‌ی مانگرتنی كرێـكاران ئه‌وه‌ی كه‌ داوای زیادكردنی موچه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ربوویه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی لوبنانی به‌ جاده‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

لایه‌نگرانی حزبوڵڵای لوبنانی مانگرتنه‌كه‌یان سـاز دا و جاده‌ و شه‌قامه‌كانی به‌یرووتی پایته‌ختیان به‌ تایه‌ی ئاگر تێبه‌ردراو به‌ربه‌ست كرد. هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان به‌یرووت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یان به‌ربه‌ست كرد، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دواخسـتن و هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی 32 گه‌شتی ئاسـمانی.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئێدوارد یه‌رانیان له‌ به‌یرووته‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوكارمان جانی دیلان به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:22 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG