Accessibility links

شێخ حه‌مید موعه‌لا ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئێران به‌ پـۆزێتیڤانه‌ ناوزه‌د ده‌كات


شـاندێـكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی ئێرانی كرد بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگانه‌ی خراونه‌ته‌ ڕوو كه‌ ده‌یسه‌لمێنن ئێران پـشـتیوانی له‌ كاره‌ توندوتیژیـیه‌كانی ناو عێراق ده‌كات، له‌وانه‌ ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌ نوێیانه‌ی كه‌ له‌ شه‌ڕه‌كانی مانگی ڕابردووی شـاری به‌سـره‌دا له‌ باره‌گاكانی میلیشـیا شیعه‌كاندا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

شێخ حه‌مید موعه‌لا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانێـتی شیعه‌كان كه‌ یه‌كێـك بوو له‌ ئه‌ندامانی شـانده‌كه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌وان توانیویانه‌ به‌رئه‌نجامی پـۆزێتیڤانه‌ بۆ كۆمه‌ككردنی حكومه‌تی عێراق له‌ ئێران به‌ده‌ستبهێنن.

به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر لـێدوانه‌كانی شێخ حه‌مید ئاماده‌كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG