Accessibility links

زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌س له‌ گه‌رده‌لووله‌كه‌ی بۆرمادا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن


حكومه‌تی له‌شـكری بۆرما ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌س به‌ گه‌رده‌لوولی نارجس مردبن، ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی دا.

كاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ مه‌زه‌نده‌كردنێـكی نوێیان ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كان له‌ ناوچه‌ دوره‌ ده‌سـته‌كانه‌وه‌ گه‌یشتن.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌ هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ بێ‌سه‌روشوێنن، هاوكاتیش به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه‌. نرخه‌كانی خۆراك و سـووته‌مه‌نی به‌ شـێوه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكێش به‌رزبۆته‌وه‌. حكومه‌تی بۆرما‌ ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕانگۆنی پایته‌خت Rangoon و پـێـنج شـاری تر له‌ ناوه‌ند و باشوری وڵات (Yangon, Ayeyawaddy, Bago, Mon, Karen) ناوچه‌ی لێقه‌وماون.

هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌ چاودێران سـكاڵا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن حكومه‌ت به‌پـێی پـێویست كار بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی گه‌رده‌لووله‌كه‌ ناكات.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كۆمه‌ڵێـكی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌ی ئنسه‌ینی بۆرما 36 زیندانیـیان كوشـتووه‌ پاش ئه‌وه‌ی دوای گه‌رده‌لووله‌كه‌ گێره‌شێوێنی له‌ ناو به‌ندیخانه‌كه‌دا ڕوویدا. كۆمه‌ڵه‌كه‌ كه‌ داكۆكی له‌ زیندانیـیانی سیاسی ده‌كات و بنكه‌كه‌ی له‌ تایله‌نده‌ ده‌ڵێت گێره‌شێوێنیـیه‌كه‌ له‌و ده‌مه‌دا ده‌ســتیـپـێـكردبوو‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیـیان هه‌وڵیان دابوو‌ ئاگر بۆ خۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌م كاره‌سـاته‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا لویس ڕامیرێز له‌ بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌نده‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:26 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG