كاربه‌ده‌سـتان له بۆرما به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر مهزهندهكانیان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی
قوربانیانی ئاكامی گه‌رده‌لوولی ناسـراو به نارگس فره كردووه و له نزیكه‌ی 350 كوژراوه‌وه گه‌یاندویانه‌ته 4000 كه‌س.
ده‌زگای ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ڕۆژی دووشه‌ممه زیادبوونی ژماره‌ی كوژراوانی ڕاگه‌یاند ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی زانیاری نوێ له ناوچه دووره دهسـتهكانهوه گه‌یشـته ده‌ستیان، واته له‌و شـوێنانه‌ی كه گه‌رده‌لووله‌كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو وێرانی كردبوون. كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن نزیكه‌ی 3000 كه‌سی تریش بێ سه‌روشوێنن.
له ڕۆژی شه‌ممه‌شه‌وه نرخی خۆراك و سـووته‌مه‌نی به شـێوه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكێش به‌رز بۆته‌وه. ئاژانسه‌كانی فریاكه‌وتن به خێرایی ده‌سـتیان كردووه به گه‌یاندنی كۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆ ئه‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سه‌ی بێ ماڵوحاڵ بوون.
حكومه‌تی له‌شـكری بۆرما ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕانگۆنی پایته‌خت Rangoon و پـێـنج شـاری تر له ناوه‌ند و باشوری وڵات (Yangon, Ayeyawaddy, Bago, Mon, Karen) ناوچه‌ی لێقه‌وماون.
له لایه‌كی تره‌وه لێقه‌وماوه‌كان ڕه‌خنه له له‌شـكری وڵاته‌كه‌یان ده‌گرن و ده‌ڵێن به خاوی به هانایانه‌وه ده‌چن. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی خۆی بۆ پـێشكهشكردنی یارمه‌تی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش حكومه‌تی بۆرما داوای كۆمه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌كردووه. كارمه‌ندانی فریاگوزاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌وان به‌بێ مۆڵه‌ت ناتوانن بچن بۆ بۆرما.