Accessibility links

هێزه‌كانی ئه‌مریكا 9 یاخیبوو له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدا ده‌كوژن


له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانیان له‌ میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ و به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌ له‌ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی سه‌در و مه‌نصوری به‌غدا 9 یاخیبووی شیعه‌یان كوشـتووه‌.

ئه‌م شه‌ڕ و پـێـكدادانانه‌ پاش چه‌ند كاتژمێرێـك هات له‌ ڕزگاربوونی هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق له‌ هێرشـێـكی بۆمبی سه‌ره‌ڕێ كه‌ به‌ كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانیدا له‌ به‌غدا ته‌قیـیه‌وه‌.

بۆمبه‌كه‌ به‌ كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا له‌ گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی پایته‌خت ته‌قیـیه‌وه‌ كاتێـك بۆ به‌شـداریكردن له‌ ڤیسـتیڤاڵێـكی ڕۆشـنبیری به‌ڕێكه‌وتبوو.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی گوتی تا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هێرشبردنه‌ سه‌ر میلیشـیا شیعه‌كان له‌ به‌غدا به‌رده‌وامبن، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ نابێت خولێـكی چواره‌می وتووێـژه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت به‌ ئاسایشی عێراق ئه‌نجام بدات.

شـایانی باسه‌ باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕایان كرۆكه‌ر و هاوتا ئێرانیـیه‌كه‌ی حه‌سه‌ن كازیمی قومی سـاڵی ڕابردوو سێ خولی وتووێـژیان له‌ به‌غدا ئه‌نجام دا كه‌ به‌ یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسی ڕاسـته‌وخۆی نێوان واشـنتن و تاران له‌ پاش نزیكه‌ی 30 سـاڵ داده‌نرێت.

XS
SM
MD
LG