Accessibility links

ڕۆژنامه‌وانانی شـاری موسڵ بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ كوشتنی سروه‌ عه‌بدولوه‌هاب ده‌رده‌بڕن


ڕۆژنامه‌وان سـروه‌ عه‌بدولوه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسـانی كوردسـتان- لقی موسڵ و بۆ ئاژانسی په‌یامنێرانی بنكه‌ له‌ به‌غدا كاری ده‌كرد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌و ده‌مه‌ی‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كی حه‌ی ئه‌لبه‌كری شـاری موسڵ به‌ره‌و شوێنی كاره‌كه‌ی به‌ڕێكه‌وتبوو له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێـك چه‌كداری نه‌ناسـراو ڕێی پـێده‌گیرێت و به‌ زۆر له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دایده‌گرن و به‌ر گولـله‌ی ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن. ئه‌م كاره‌ تێرۆریسـتیـیه‌ بووه‌ مایه‌ی بێزاری دانیشـتووانی شـاری موسڵ و به‌ تایبه‌تی ڕۆژنامه‌وانان و نووسه‌ران.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ كرد:
محه‌مه‌د عه‌قراوی، ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی كاركێڕی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسـانی كوردسـتان- لقی موسڵ.
ئه‌میر گۆران، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری موسڵ.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5:40 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG