پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژنامه‌وانێـكی عێراقی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شـاری
موسـڵی باكوری عێراق كوژراوه.
پـۆلیس ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی سـروه عه‌بدولوه‌هاب به‌ره‌و كاره‌كه‌ی ده‌چوو چه‌ند چه‌كدارێـك به زۆر له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌ریانهێناوه و گولـله‌یان به سه‌ریـیه‌وه ناوه.
شـایانی باسه موسـڵ شـارێـكی پـڕ له توندوتیژیـیه و به‌رده‌وام له‌وێ هێرش ده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان.
گروپی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پـشـتیوانی له ڕۆژنامه‌وانان ده‌ڵێت عێراق بۆته مه‌ترسیترین وڵات بۆ ڕۆژنامه‌وانان له‌وه‌ته‌ی له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه له سـاڵی 2003 وه داگیركراوه.
هاوكات ڕاپـۆرتی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆمبێـك به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی هاوسه‌ری سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌قیوه‌ته‌وه. ڕاپـۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هیچ زیانێـكی پـێنه‌گه‌یشـتووه، به‌ڵام 4 له پاسه‌وانه‌كانی برینداربوون.
سه‌باره‌ت به كوژرانی ڕۆژنامه‌وان سروه عه‌بدولوه‌هاب په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران له موسڵه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌وره‌ها ده‌رباری ڕزگاربوونی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.