Accessibility links

چه‌ند ڕاپـۆرتێـك له‌ ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا

  • به‌شی ئه‌مریكا

له‌ 20 ی دوانزه‌ی 1993 دا كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ بڕیاری ژماره‌ 432/48 ڕایگه‌یاند 3 ی مانگی پـێـنجی هه‌موو سـاڵێـك بـبێته‌ ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ جیهاندا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێزلێنان له‌ ڕاگه‌یاندنی ویندهۆك Windhoek.

ڕاگه‌یاندنی ویندهۆك له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێـك ڕۆژنامه‌نووس ئاماده‌ كرا له‌ چه‌ند سیمینارێـكی یۆنیسـكۆ UNESCO كه‌ له‌ (29 ی مانگی چوار تا 3 ی مانگی پـێـنج) ی سـاڵی 1991 كه‌ له‌ ویندهۆكی پایته‌ختی نامیبیا به‌سـتران. پاشـان له‌ كۆنگره‌ی 26 ی یۆنیسـكۆدا په‌سه‌ندكرا. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كات و ئه‌وه‌ش به‌ یه‌كێـك له‌ بنه‌ماكانی دیموكراتی و مافه‌كانی مرۆڤی داده‌نێت.

له‌م ڕۆژه‌دا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا محه‌مه‌د ئه‌لشنناوی له‌ واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاسـتی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ جیهانی ئیسلامی و به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بدا ئاماده‌كردووه‌ و هاوكارانمان شــایان پاشـا و سه‌ڵاحی پـیرۆتی به‌ كوردی ئاماده‌یان كردووه‌.

له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاوه‌‌ تێندای مه‌فۆسا ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای بوونی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ ئه‌وروپا‌، به‌ڵام هێشـتا هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان هه‌ر هه‌یه‌. هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی به‌ كوردی ئاماده‌ كردووه‌.

هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ جه‌لیل كایه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ دیاربه‌كر ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و ده‌ڵێت له‌م ڕۆژه‌دا 24 ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر له‌ زیندانه‌كانی توركیادان.

هه‌روه‌ها عومه‌ر فه‌رهادیش له‌ شـاری هه‌ولێره‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و تیایدا چاوپێـكه‌وتنی له‌گه‌ڵ دوو ڕۆژنامه‌نووس كردووه‌. بڵند مسـته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی هه‌فته‌نامه‌ی بارزان ده‌ڵێت ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردسـتاندا هه‌یه‌ به‌ڵام هێشـتا له‌ ئاسـتی خواستی ڕۆژنامه‌نووساندا نیـیه‌.

XS
SM
MD
LG