وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت تاوتوێی ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌كات هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی هێزی سه‌ربازی ناتۆ بگرنه ده‌ست له باشوری ئه‌فغانسـتان.
گه‌یتس ڕۆژی هه‌ینی گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێویسـته جارێـكی تر به‌سه‌ر دابه‌شـكردنی له‌شـكریدا بچێته‌وه له ئه‌فغانسـتان له ناویاندا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بدات ئایا پـێویسـته دوو هێزی شه‌ڕكه‌ری له وڵاتێـكدا هه‌بێت.
ئه‌و گوتی واشـنتن تاوتوێی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ناتۆدا ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێـك بدات.
شـایانی باسه توندوتیژی له لایه‌ن تاڵیبانه‌كانه‌وه له باشوری ئه‌فغانسـتان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه له‌و كاته‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ ده‌سـه‌ڵاتیان له سـاڵی 2006 دا گرته ده‌ست.