ڕوسیا ده‌ڵێت شه‌ش وڵاتانی به‌هێزی جیهان نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی
ئێران و ده‌یانه‌وێت تاران پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاگرێت له ده‌مێـكدا وتووێـژه‌كان به‌رده‌وامن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕۆژی شه‌ممه گوتی زۆر گرنگه بۆ ئێران ڕوونی بكه‌ینه‌وه كه چ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ڕازیبێت بۆ وتووێـژكردن.
لاڤرۆڤ ئه‌م قسـانه‌ی له مۆسـكۆ كرد پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ هاوشـانه‌كانی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسـا، ئه‌ڵمانیا و چین. ئه‌و گوتی ئه‌و شه‌ش وڵاته باسـیان له سه‌پاندنی سـزای نوێی ئابوری به‌سه‌ر ئێران‌دا نه‌كردووه.
لاڤرۆڤ گوتی ئه‌و كۆمه‌ڵه كۆكن له‌سه‌ر پـێشـخسـتنی ئه‌و كۆمه‌ڵه كۆمه‌كه‌ی كه له سـاڵی 2006 په‌یمانیان دا. ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌دراوه.
ئه‌و شه‌ش وڵاتانه چه‌ندین جۆر كۆمه‌ك و سـزای ئابوریشـیان تێـكه‌ڵ كردووه تا كارێـك بكه‌ن ئێران ڕازی بكه‌ن واز له به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی بهێنێت.
وڵاتانی ڕۆژئاوا گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران چه‌كی ناوه‌كی دروسـت ده‌كات، ئێرانیش نكۆڵی له‌م تاوانه ده‌كات.