وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌یڤد میلیباند ده‌ڵێت وڵاتانی به‌هێزی جیهان كۆكن له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی بوارێـكی تر بدرێت به ئێران بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی هه‌سـتیاری.
میلیباند ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن گوتی كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌ڵمانیا و پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، واته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسـا، ڕوسیا و چین، ڕازین به‌وه‌ی پـێشـنیازی پـێشـوویان نوێ بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام گوتی ورده‌كاری بڕیاره‌كه بۆ حكومه‌تی ئێران ڕاناگه‌یه‌ندرێت.
له مانگی شه‌شی ڕابردوو ئه‌و شه‌ش وڵاته په‌یمانی هاوكاری ئابوری و په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسـیان دا به ئێران ئه‌گه‌ر ئێران واز له به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سێ جۆره سـزای ئابوری خسـته سه‌ر ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بوو به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕاگرێت، ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ی كه ده‌شێت بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربهێنرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌ورپـیـيه‌كانی ئێران به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه كار بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌كات، ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌كه‌ی ته‌نها به مه‌به‌ستی ئاشـتیـیه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌یڤد گاڵست له له‌نده‌نه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان شوان سه‌عید به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:50 خوله‌كه.