هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ دیارده‌ی كوشـتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف. سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
یه‌كێـك له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵـگای كوردیدا زیاده ڕۆیی نیـیه ئه‌گه‌ر بگوترێت بۆته دیارده‌یه‌ك مه‌سه‌له‌ی كوشـتنی ژنانه له‌سه‌ر شه‌ره‌ف. كه ئه‌م جۆره كوشـتنه یه‌كێـكه له جۆره هه‌ره سه‌ره‌كیـیه‌كانی كوشـتن له كۆمه‌ڵـگای كوردیدا. له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی تاوانه‌كه‌شـدا به‌ڵام هێشـتا وه‌ك زۆرێـك له ڕووناكبیران ئاماژه‌ی پـێده‌كه‌ن له نێو كۆمه‌ڵـگاكه‌ماندا لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیـیانه و زانسـتیـیانه له‌سه‌ر خودی زاراوه‌ی شه‌ره‌ف نه‌كراوه. به لای هه‌ندێـكه‌وه كوژران له‌سه‌ر شه‌ره‌ف سروشتێـك و پاش خانێـكی ئاینی هه‌یه ئه‌م جۆره ڕوانینه‌ش له لایه‌ن كه‌سـایه‌تیـیه ئاینیـیه‌كانه‌وه نكوڵی لێـده‌كرێت. له ده‌مێـكدا خه‌ڵـكیش هه‌ن كوشـتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف ده‌گه‌ڕێنـنه‌وه بۆ هه‌ردوو لایه‌نی ئاینی و باری كۆمه‌ڵایه‌تیش.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14:30 خوله‌كه.