كاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێـك له
باكوری ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن به‌لای كه‌م 18 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 45 كه‌سی تریش برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆمبه‌كه ڕۆژی هه‌ینی ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی نوێژكه‌ران و سه‌ربازانی حكومه‌ت له مزگه‌وتی بن سه‌لمان له ناوچه‌ی صه‌عده ده‌هاتنه ده‌رێ. دشڵێن بۆمبه‌كه له ناو ئۆتۆمبیلێـكدا له نزیـكی ده‌رگای مزگه‌وته‌كه‌دا شـاردرابۆوه.
كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
شـایانی باسه له سـاڵی 2004 وه تا ئێسـتا یاخیبووانی شیعه له ناوچه‌ی صه‌عده له دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌جه‌نگن و به هه‌زاران كه‌س له ئاكامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش یاخیبووان هه‌ر له‌و ناوچه‌یه 7 سه‌ربازی حكومه‌تیان له بۆسه‌یه‌كدا كوشتووه.