له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت فڕۆكه‌كانی هێرشـیان كردۆته سه‌ر بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان له باكوری عێراق وه‌كو به‌شـێـك له ئۆپه‌راسـیۆنه به‌رده‌وامه‌كانی دژ به پارتی كرێـكارانی كوردسـتان واته په‌كه‌كه.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی ڕۆژی هه‌ینی له‌شـكری توركیا ڕایگه‌یاند هه‌موو فڕۆكه‌كانی به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌كانیان پاش ئه‌وه‌ی له بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانیان له قه‌ندیلی باكوری عێراق دابوو و زۆر له سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان كوژراون. وته‌بێژی په‌كه‌كه ئه‌حمه‌د ده‌نیس گوتی سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان له‌و هێرشـه‌دا هیچ زیانێـكیان پێ‌نه‌گیشـتووه.
ئه‌مه‌ش دووهه‌م هێرشی له‌م جۆره‌ی له‌شـكری توركیایه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، وه له ناوه‌ڕاسـتی مانگی دوانزه‌ی ڕابردووه‌وه تا ئێسـتا به به‌رده‌وامی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌كه‌كه له باكوری عێراق.
ئه‌نكه‌ره په‌كه‌كه تاوانبار ده‌كات به به‌كارهێنانی باكوری عێراق وه‌كو بـنكه‌یه‌ك بۆ هێرشـكردنه سه‌ر باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.
توركیا له مێژه‌وه داوا ده‌كات حكومه‌تی عێراق سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان سه‌ركوت بكات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش كاربه‌ده‌سـتی باڵای توركیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ له به‌غدا باسی ئه‌م كێشه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردسـتانی باكوری عێراق نێچیرڤان بارزانی كرد. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسـت به‌رزی ڕاسـته‌وخۆی نێوان حكومه‌تی توركیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان بوو.
داوود ئۆغلۆ ڕاوێژكاری باڵای ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه.
دوابه‌دوای وتووێـژه‌كان ڕاگه‌یاندنێـك له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانه‌وه بڵاوكرایه‌وه و ده‌ڵێت وتووێـژه‌كان به شـێوه‌یه‌كی كراوه و دۆسـتانه ئه‌نجام درا. ده‌شـڵێت سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردسـتان نێچیرڤان بارزانی دان به نیگه‌رانیـیه‌كانی توركیا ده‌نێت و خاڵه گرنگه‌كانی ده‌سـتنیشـان كرد بۆ چاره‌سه‌كردنی گرفته‌كان به ڕێـگه‌ی هاوكاری و دانوسـتاندن و دیالۆگی سـیاسی.
سه‌باره‌ت به بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له سلێمانیـیه‌وه ڕاپۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:22 خوله‌كه.