سوپای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق وه‌باڵی ئه‌و دوو هێرشه خۆكوژیـیه‌ی
سه‌ر ئاهه‌نگێـكی گواسـتنه‌وه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت ده‌خاته ئه‌سـتۆی ئه‌لقاعیده‌وه.
هێرشه‌كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـارۆچـكه‌ی به‌له‌د رووز ڕوویدا به گوێره‌ی سوپای ئه‌مریكا یه‌كه‌م هێرشـبه‌ری خۆكوژ ژنێـك بوو كه به فێـڵ وه‌كو ژنێـكی دوو گیان خۆی ده‌رخسـتبوو و پاشـان دووهه‌م هێرشـبه‌ر خۆی ته‌قانده‌وه هاوكاتی گه‌یشـتنی كارمه‌ندانی فریاگوزاری بۆ شـوێنی ڕووداوه‌كه.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق ده‌ڵێت ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشـتۆته ئاسـتێـكی به‌رزتر به مردنی35 كه‌س.
شـایانی باسه سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده خه‌ریكی خۆ ڕێـكخسـتنه‌وه‌ن پاش ئه‌وه‌ی سـاڵی ڕابردوو گورزێـكی كاریگه‌ریان لێ‌درابوو به هه‌ڵـگه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به سـوننه‌كان و جیابوونه‌وه‌یان له‌و تۆڕه.
له هه‌واڵێـكی تردا سـوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی فڕۆكه‌یه‌كی سـیخوڕی ئه‌مریكا له عێراق كه‌وته خوارێ به‌هۆی تێـكچوونی مه‌كینه‌كه‌ی، به‌ڵام هێشـتا شـوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه ئاشـكرا نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌له‌د رووز و هه‌روه‌ها شه‌ڕی نێوان حكومه‌تی عێراق و میلیشـیاكانی له‌شـكری مه‌هدی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:38 خوله‌كه.