Accessibility links

گوته‌بێژێـكی عێراقی ده‌ڵێت تا ئێسـتا 925 كه‌س له‌ شه‌ڕه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌دردا كوژراون


كاربه‌ده‌سـتانی عێراق مه‌زه‌نده‌كردنی ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی شه‌ڕی مانگی ڕابردووی شـارۆچكه‌ی سه‌دریان له‌ به‌غدا به‌ره‌و ژماره‌یه‌كی ئێجگار زیاتر گۆڕی.

گوته‌بێژی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی عێراق له‌ به‌غدا ده‌ڵێت 925 كه‌س له‌ شـارۆچكه‌ی سه‌در كوژراون. گوته‌بێژ ته‌حسین ئه‌لشێخلی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتی 2600 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.

شـارۆچكه‌ی سه‌در بۆته‌ شوێنی شه‌ڕ و پـێـكدادانی سه‌خت له‌ نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقی له‌ دژ میلیشـیاكانی لایه‌نگری موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كان .

ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتدانه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا زۆر زیاترێـكه‌ له‌ مه‌زه‌نده‌كردنێـكی له‌وه‌وپـێش كه‌ ئاماژه‌ی ده‌ه‌دا به‌وه‌ی نزیكه‌ی 400 كه‌س له‌ شه‌ڕی مانگی ڕابردووی شـارۆچكه‌ی سه‌در كوژرابوون.

هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی به‌ڵێنی دا به‌ چه‌كداماڵینی به‌ زه‌بری هێز و یاخود هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی سوپای مه‌هدی و كۆمه‌ڵه‌ی خراپـكارانی سوننه‌ و ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراقدا.

سه‌رۆك وه‌زیران نوری ئه‌لمالیكی مانگی ڕابردوو فه‌رمانی دا به‌ هێرشـكردنه‌كه‌ی سه‌ر سـوپای مه‌هدی سه‌ر به‌ ئه‌لسه‌در له‌ شـاری به‌سـره‌ له‌ باشوری عێراق.

XS
SM
MD
LG