حكومه‌تی میسـری ده‌ڵێت 12 حزبی قه‌باره بچوكی فه‌له‌ستینی پـێشـنیازه‌كه‌ی میسـریان
بۆ ئاگربه‌سـتێـك له كه‌رتی غه‌ززه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌سه‌ند كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی حكومه‌تی میسـری له زاری به‌رپـرسـان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت گروپه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یان له قاهیره پـێشـنیازی میسـریان بۆ ئاگربه‌سـته‌كه په‌سه‌ندكرد. ئاژانسی ناوبراو ده‌شڵێت په‌یمانی ئاگربه‌سـته‌كه سه‌ره‌تا له كه‌رتی غه‌ززه پـیاده ده‌كرێت و دواتریش كه‌ناری ڕۆژئاوا ده‌گرێته‌وه.
گروپی میلیشـیای حه‌ماس كه گه‌وره‌ترین گروپی فه‌له‌سـتینی و كۆنتڕۆڵی كه‌ره‌تی غه‌ززه‌ی له ژێر ده‌سـتدایه هه‌فته‌ی ڕابردوو به حكومه‌تی میسـری گوتبوو گروپی ناوبراو پـشتگیری له ئاگربه‌سـتێـكی شه‌ش مانگی له كه‌رتی غه‌ززه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی به‌دیلگیراوانی فه‌له‌سـتینی و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سـنووری غه‌ززه.